ZNA- ھەولێر قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر باس لەوە دەکات سەردانی عەلوەی سەوزەی و میوەی ھەولێرمانکرد بۆ بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکانیان چەند بڕیارێکی گرنگ لە قازانجی جوتیاران دەرکران .
نەبەز عبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمرۆ بە مەبەستی کێشە و گرفتەکانی جوتیاران سەردانی عەلوەی ھەولێرمانکرد بۆ دۆزینەوەی میکانزمێکی گونجاو بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمی جوتیاران ھەر لەو سەردانە بریارماندا کار ئاسانی بکرێت بۆ ھاتنی ئەو عەرەبانەی لە خوارووی عێراق دێن بۆ کرینی بەرھەمی جوتیاران .
قایماقمی قەزای ناوەندی ھەولێر گوتی لەگەل ئەنجومەنی عەلوەی ھەولێر و ئاسایش بڕیارمان دا کار ئاسانی بۆ ئەو ھاولاتیانە بکرێت کە بەرھەمی جوتیارانی کورد بۆ خوارو و ناوەراستی عێراق دەبەن کە ئەمە بەشێک بوو لە گلەیەکانی جوتیارانی پارێزگای ھەولێر .
نەبەز عبدولحەمید راشیگەیاند بەشێکی جوتیاران گلەی ئەوەیان ھەبوو نرخی سەلەی پلاستیک بەرزە بۆیە ھەر لەو کۆبوونەوە بڕیاردرا ھەر کەسێک ئەو بەرھەمانە لە جوتیار بکرێت پێویستە بڕی ٢٥٠ دینار لە بەرامبەر ئەو سەلە پلاستیکە بدات بە جوتیارەکە تاوەکوو ببێتە کارئاسانی بۆ فرۆشیار .
گۆران ھەرکی
ئەم هەواڵە 3658جار خوێندراوەتەوە |