ZNA-هەولێر دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانەی تیرۆركردنی شرۆڤەكاری سیاسی(هیشام ئەلهاشمی) دەکات.
تیرۆركردنی شرۆڤەكاری سیاسی و كاروباری ئەمنی عیراق و رۆژنامەنووس(هیشام ئەلهاشمی) دڵگرانی کردین،
ئێمە لە كاتێكدا ئەو تاوانە قێزەونە زۆر بەتوندی ئیدانە دەكەین و بە كردەوەیەكی تیرۆریستی دادەنێین، داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی دیكەی لەو جۆرە. ھاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین و، لە خوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی٧ـی٢٠٢٠
ئەم هەواڵە 3022جار خوێندراوەتەوە |