ZNA – هەولێر
سەرمایەدارێک لە هەولێر بۆ پاڵپشتیکردن لە جووتیاران، بەرهەمی تەماتە بە سێ هێندەی نرخی خۆی، لە جووتیارانی سنوورەکە دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژاردا دابەشی دەکاتەوە.
باز رەئوف كەریم كەناسراوە بە شێخ باز،بەڕێوەبەری كارگروپ، پرۆسەی کڕینی بەرهەمی تەماتەی جووتیاران، لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-7-2020، لە قەزای خەبات دەستیپێکرد، کە بە سێ هێندەی نرخی خۆی لێیان دەکڕێتەوە و بڕیاریداوە بەسەر کەمپەکانی سنوورەکە دابەشی بکات، ئەوەشی دەمێنێتەوە دەدرێتە خەڵکی هەژاری ناوچەکە.
داخستنی رێگای نێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق، وایانکردووە ئەمساڵ بەرهەمی تەماتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ساغ نەبێتەوە. بۆیە جووتیاران ناڕەزاییان دەربڕی لەساغ نەبوونەوەی بەرهەمەگانیان بەشێكیان بەرهەمەكانیان لەسەر شەقامەكان فڕێدا.
ئەم هەواڵە 4435جار خوێندراوەتەوە |