English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
2020-07-09 [12:07 PM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌راگه‌یاندراوێكیدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لێژنەی باڵاو لێژنە لاوەكییەكانی وەزارەتی كرد.

وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌ بۆ جێبەجێكردنی بڕگەو بڕیارەكانی یاسای چاكسازیی لەوەزارەتی كارەبا، ئەمەش دوای ئەوەی لەوەزارەتی داراییەوە دوو خشتەی دیكەی تایبەت بە راژەو موچەو ووردەكارییەكانی دیكەی فەرمانبەران هاتووەو پێویستە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی كارەبا لە پارێزگاكان پڕبكرێنەوە


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  وەزیری كارەبا داوای لە ئەندامانی لێژنەكە كرد بەدواداچوونی جیددی بكەن بۆ تەواوكردنی داواكارییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و بەزووترین كات ئەو خشتانە پڕبكرێنەوەو هەموو زانیاریی و داتاكان بنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران.





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad