English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موختار حاجی عەلی: زیاتر لە دوو ھەزار دەروێش بەبێ گوێدانە ھیچ رێکارێکی تەندروستی و یاسایی ھاتوونەتە کوردستان
2020-07-09 [03:36 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ رایگەیاند، هەزاران دەروێش بە شمشێر ھێرشیانکردۆتە سەر دەروازەی سنووری باشماخ، ھەروەھا  بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت، هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش رێگریان لێناکات.


موختار حاجی عەلی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: زیاتر لە دوو ھەزار کەس کە ھەموویان دەروێش و موریدی تەریقەتی قادرین بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی شێخەکەیان کە بە گووتەی ئەوان بەیانی ئەنجامدەدرێت بە شمشێر ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، شێخەکەیان کە لە ئەمریکا کۆچی دوای کردووە و بەیانی دەگاتەوە ھەرێمی کوردستان و بەیانی بەخاکبسپێردرێت، ئەوانیش بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شێخەکەیان بە بێ گوێدانە ھیچ رێکارێکی تەندروستی و یاسایی، ھەردوو مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی کوردستانیان تێپەراندووە.


بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ گووتی: ئێمە پەیوەندیمان بە دیوی ئێرانەوە کردوور ئەوان نەیانتوانیوە کە رێگری لە ھەست و سۆزی مورید و دەروێشەکانی قادری بگرن و بە لێشاو دەروازەی ئێرانیان تێپەراندووە و ھێزە ئەمنیەکانیش تەقەیان لێکردوون، لە ئەنجامی ئەو تەقەیەی کە لە دیوی ئێران لەو دەروێشانە کراون پێنج کەس برینداربوون، ھەروەھا بە بێگوێ دانە بە رێکارە تەندروستیەکان و بێ ئەوەی ھیچ پشکنینێک بۆ یان ئەنجام بدێت و ئێمەش چاوەرێی بریاری نوێ دەکەین کە بەدەستمان بکات،


ھەروەھا موختار حاجی عەلی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، تاوەکو ئێستاش ھاتنیان ھەر بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە ھیچ شێوەیەک جاریکریتر رێگریان لێناکات بە توندووتیژی و دەروازەکەیان بۆ والاکردوون، مورید و دەروێشەکانی تەریقەتی قادری لە ھاتن بەردەوامن و بە پیادە رێدەکەن و لە قەزای پێنچوێنیش تێپەریون، ئێستاش ھیچ بریارێلمان بە دەست نەگەیشتووە و چاوەرێی بریارین کە لە سەرووی خۆمانەوە پێمان بگات.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2083جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad