ZNA – هەولێر
كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا تاوەكو ئێستا 13 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو قەزایە گیانیان لەدەستداوە.
قایمقامیەتی قه‌زای سەیدسادق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "كەسێكی دیكە به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا، که پیاوێکی تەمەن 50 ساڵه و دانیشتووی قه‌زای سەیدسادقە، پاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک لە مانەوە و خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه شەوی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه 13یەمین حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانه لە سەیدسادق".
ئەم هەواڵە 2647جار خوێندراوەتەوە |