English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران : حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ی هه‌موو رێكارێكه
2020-07-11 [09:10 AM]

ZNA – هەولێر


سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ی هه‌موو رێكارێكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق.

ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ هیچ بیانووێكی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌هێشتووەتەوە و تاكه‌ داوای هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بنه‌مای گفتوگۆكان له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراقدا بێت.

سەباح ئاماژەی بەوەشكرد "دوای ئەوەی بەغدا ئەمساڵ بودجە و مووچەی ھەرێمی كوردستانی بڕی، وەك شاندی حكومەتی ھەرێم، شەش جار سەردانی بەغدامان كردووە، داوای ئێمە لە بەغدا ئەوە بووە گفتوگۆكانمان لەسەر بنەمای دەستووربێت".

 

 





ئەم هەواڵە 1240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad