English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر رێبین سەلام: یەک ساڵەی تەمەنی کابینەی نۆیەم ئومێد بەخشە بۆ کوردستانیان
2020-07-11 [12:04 PM]

ZNA- هەولێر


 


کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکساڵی تەمەنی بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی گوزەراند لەو مایەدا کاری باش و بەجێ ئەنجام دراون چاوەروانی کاری زیاتری لێدەکرێت.


دکتۆر رێبین سەلام ماموستای زانکۆ بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەنگاوەکانی یەک ساڵ لە تەمەنی کابینە نۆیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە دەبێت بەراوردێک لە نێوان کارنامەکەی حکومەت کە نووسراوتەوە بکەین، ئەویش کارنامەکەی حکومەت لە چەند بڕگەیەک پێکهاتوو بڕگەی سەرەکی بریتەیە لە چاکسازی، یاسای چاکسازی لەسەرەتای ئەم مانگە داوای ئەوەی چەندین کێش و گرفتی تەندورستی وسیاسی وعێراق و هەرێمی کە دورست بوو چوویە بواری جێ بە جێ کردن ئەمەش جێگای دڵخۆشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و بەرزی دەنرخێنن.

 

دکتۆر رێبین سەلام گووتی: لەگەل لەدایکبوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای هاتە پێش کە خۆشبەختان حکومەتی هەرێمی توانی ڕێگریەکی زۆر باش بکات لە بلاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە کەمترین هاووڵاتی هەرێمی کوردستان تۆش ببێت ئەمەشی بۆیە هۆی ئەوەی گەورەترین دەزگای تەندورستی جیانی دەست خۆشی و بەرزنرخاندنی بۆبکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی رێکاری خۆپاێز بگرێتە بەر و هاووڵاتیانی خۆی پارێزێت کە ئێمە دراوسێ سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسین هەرچەندە سەرۆک وەزیرانی جیهان ئەوەیان بلاو دەکردەوە دەیان گووت چاوەڕێ مەرگی ئازیزانتان بن بەلام بە پێچەوانەوە مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەی گووت ئێمە هەرچی لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ گیانی ئازیزانتان.

 


هەروەها دکتۆر رێبین سەلام ماموستای زانکۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێکەوتنی چەندین لایەنی سیاسی بەشدار لە پەرلەمانی کوردستان پێکهاتوویە بەلام لەگەل هاتنەپێشی هەر تەنگ و جەلەمەیەک بەشێکیان پشتیان لەو حکومەت کرد ئەمەش لە کابینەی پێشترین هەبوویە بەو کارەیان کەسیان سوودنابینێت بەڵکۆ بە پێچەوانەوە، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئومێدێکی زۆر گەورەیان بەو کابینەیە هەیە ئەویش بەوەی کاک مەسروور سەرۆکایەتی دەکات کە دەتوانێت گۆفتاری بکات بە کردار.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad