English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیندراوێک لە ژووری یٔۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر
2020-07-11 [06:29 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای نیوەڕی یٔەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠.٧.١١، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر و بە یٔامادەبوونی د.عەلی ڕەشید سەرۆکی یٔەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، ژووری یٔۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر کۆبۆوە و کۆبوونەوە گەیشتە یٔەم دەرنجامانەی خوارەوە:-                                   
       
لە کاتژمێر (١٢)ی یٔەمشەو ١١ لەسەر ١٢ی٢٠٢٠/٧، بۆماوەی یەک ھەفتە تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٨ لەسەر ١٩ی٢٠٢٠/٧ ڕێکارەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:-                                                                             
                     
١-لە سنووری سەنتەری شار و سەرجەم قەزاکانی دیکەی سنووری پارێزگای ھەولێر، لەکاتژمێر (١٢)ی شەو تاوەکو (٥) بەیانی، سەرجەم  بازاڕ و دوکان و ھەموو یٔەو شوێنانەی بۆ خزمەتی ھاوڵاتییان کراوەن دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەکان.                                                                                                                                              

٢- ھاتووچۆ لەنێوان پارێزگای ھەولێر و پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەداخراوی دەمێنێتەوە، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون.      
        
٣-سەبارەت بە کەرنتینی یٔەوانەی لەوڵاتانی ترەوە لەڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر یان لەدەروازەی سنووری حاجی یٔۆمەران و دەروازە سنوورییەکانی تری ھەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ شاری ھەولێر، ژووری یٔۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر دوای یٔەوەی ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات یٔەو رێکارە دەگرێتەبەر، ھەموو یٔەوانەی لەوڵاتانی ترەوە دەگەڕێنەوە دەبێت پشکنینی پشتڕاستکراوەیان لەو شوێن و وڵاتەی کە لێیەوە ھاتوون لابێت و ماوەکەی (٤٨) کاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێ، بەپێچەوانەوە لەسەر یٔەرک و تێچووی خۆیان پشکنییان بۆ یٔەنجام دەدرێت و بەڵێن نامەیان لێوەردەگیرێت کە بۆ ماوەی (١٤) ڕۆژ لەشوێنی حەوانەوە یان ماڵەکەی خۆیان کەرەنتین بکرێن.                                                                                   

٤-سەبارەت بەبازگەکانی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق، ژووری یٔۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر، سیستەمێکی بۆ پشکنین و چۆنیەتی ھاتنە ژوورەوەی یٔەو ھاوڵاتییانەی دەیانەوێت بێنە ھەولێر داڕشتووە و لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا یٔەو سیستەمە دەچێتە واری جێبەجێکردن.                                                                   

٥- ژووری یٔۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر لە کۆبوونەوەیدا تەواوی یٔەو گلەیی و سەر‌نج و ڕەخنە و کەم و کوڕیانەی ھەبوون سەبارەت بە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆناو پاک و خاوێنی و خزمەتکردنی نەخۆشەکانی تاوتوێکرد و خستیە بەرباس، دڵنییای دەدەینە ھەموو لایەک بە زووترین کات ھەر گرفت و کێشەیەک ھەیە چارەسەر دەکرێت.        
                                                                                                                                                                                    ٦- چێشتخانەکان بە پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان و بڕیارەکانی دەستەی گەشت گوزار کراوەدەبن، ھەر چێشتخانەیەک یٔەو مەرجە تەندروستییانەی بۆیان دیارکراوە جێبەجێیان نەکات شوێنەکەی دادەخرێت بۆ ماوەیەک کە لە ھەفتەیەک کەمتر نەبێت.                                    

٧- بەھۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فراوان لە شاری ھەولێر و مەترسی داری دۆخەکە (مزگەوت، کڵێسا، شوێنە یٔاینییە پیرۆزەکان، ھۆڵی بۆنە یٔاینییەکان) بەداخراوی دەمێننەوە و پرسە دانان و چوونە سەرقەبران قەدەغەیە.                                                       
                                                                                                                     
٨-یٔەم شوێنانەش بەداخراوی دەمێننەوە (ھۆڵەکانی یٔاھەنگ گێران، ھۆڵەکانی بووک گواستنەوە، یانەی شەوانە، نێرگەلەکێشان، ھۆڵ و سەنتەرەکانی لەشجوانی، ھۆڵەکانی وەرزشی، مەلەوانگە، ھۆڵەکەکانی یٔاھەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە (بار)، گەرماو (حەمام)، سەنتەرەکانی مەساج).                                                                 
                                                                                                                                                                                ٩- ساردەمەنی، چایەخانە، ڕیستۆرانتی باخچەکان، سەرجەم شوێنەکانی ھاوشێوەیان، دەبێت تەنھا بە کەل و پەلی سەفەری کە بۆ یەک جار بەکاردەھێنرێت کاربکەن و ڕەچاووی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن، بە پێچەوانەوە شوێنەکەیان دادەخرێت بۆ ماوەیەک کە لەھەفتەیەک کەمتر نەبێت.                                                                                                                                                                                    

١٠-لە رۆژانی ھەینی (بازاڕە میللیەکان، گۆڕەپانەکانی باڵندە، پیشانگاکانی یٔۆتۆمۆبێل) بەتەواوی دادەخرێن و ھاتووچۆکردن لێیان قەدەغەیە.                           

١١-دەوامی فەرمانگەکان، جگە لە (تەندروستی، پۆلیس، یٔاسایش، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان)، بەسیستەمی شەفتات و بەڕێژەی لە ٣٠% دەبێت لەڕۆژانی (یەک شەممە تاوەکو چوارشەممە)، سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکان دەبێت (دەمامک) ببەستن، ھەر فەرمانبەرێک لە کاتی دەوام (دەمامک)ی نەبەستابێت رێکاری کارگێری بەرامبەری دەگیرێتە بەر، ھیچ ھاوڵاتییەک و موراجعێک بەبێ بەستنی (دەمامک) بۆی نیە بچێتە ناو ھیچ فەرمانگەیەک، ھەر فەرمانگەیەک قەرەبالغی تێدا دروستبێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار دەوام لەو فەرمانگەیە ڕادەگرین، یٔەو فەرمانبەرانەشی جێنشینی دەرەوەی شاری ھەولێرن و دەوامییان لەناوی سەنتەری شاری ھەولێرە، پێویست ناکات دەوام بکەن.                                                                                                           
                                 
١٢-لە ھەر شوێنێکی بازرگانی و بازار و دوکان و مارکێت و مۆڵ و چێشتخانەیەک رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ نەکرێن، دەست بەجێ یٔەم شوێنە دادەخرێت، بۆ ماوەیەک کە لە ھەفتەیەک کەمتر نەبێت.                              
 
١٣-کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکان یٔارەزومەندانە دەبێت و یٔەوانەشی کراوە دەبن دەبێت یٔەو مەرجانەی خوارەوە یان تێدابێت:                                                                                                                                     
ـ کردنەوەی نۆڕینگەکان لە کاتژمێر (٣)ی دوای نیوەڕۆ بۆ (٨)ی یٔێوارە دەبێت.                                                                                                                                                                                                                                   
ـ لە ھۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی ھەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.                                                                                                                                                  
ـ پزیشک دەستکێشی لەدەست بێ و (دەمامک) ببەستبێ.                                                                                      
ـ نەخۆش یەک ھەواڵی زیاتر لەگەڵ نەبێت و ھەردوکیان (دەمامک)یان بەستابێ.                                                                                                                                                                                                                                
ـ  ڕۆژانە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگاکان (تعقیم) بکرێن.                                                        
ـ لەو ماوەیەدا لە(کاتژمێر ٣ بۆ ٧) لە  (١٠) نەخۆش زیاتر نەبینرێت.     
                                                                           
١٤- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە سەرجەم قایمقامەکان بۆ بەرگرتن لە کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، ھەر بڕیارێک لە سنووری قەزاکەیان بیدەن و لە کاتی پێویستیش بۆیان ھەیە لەسنووری قەزاکەیان کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی ڕابگەیەنن.                                                                             

١٥- یٔەم بڕیارانە لەکاتژمێر ١٢ی شەوی ١١ لەسەر١٢ی ٢٠٢٠/٧ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی  ١٨ لەسەر ١٩ی ٢٠٢٠/٧.                                                                  

ژووری یٔۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر
٢٠٢٠.٧.١١





ئەم هەواڵە 2023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad