English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی  تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
2020-07-12 [12:28 PM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی  تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات.
 
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگەی‌ ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه‌ ، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كرد .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حکومەت ستايشى رۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له‌ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان .
 وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ باسى له‌ هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێوە‌چوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و پێداويستيیە‌كانى جێبەجێكردن و سه‌رخستنى  پرۆسه‌كه‌.
دواى ڕاگۆرينه‌وه‌ وگفتوگۆ له‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى په‌يوه‌ست به‌ چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ لايه‌ن ئاماد‌ه‌ بووان، بڕيار درا به‌ پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ستن به‌ چاكسازى جيبه‌جێ بكرێن له‌ بواره‌كانى يه‌كخستن و رێكخستنى يه‌كه‌ ژمێرياريه‌كان و رێكخستنى هه‌يكه‌ليه‌ت و ميلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشينى و دۆسيه‌ى شه‌هيدان و كه‌م ئه‌ندامان به‌ پێى ياساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.





ئەم هەواڵە 1816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad