English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی قەزای سۆران: نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سۆران دەکرێتەوە
2020-07-12 [05:54 AM]

ZNA-ھەولێر


قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوە و بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گشت شار و شارۆچكەكان، بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر بە پێویستمان زانی کە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرونا لە شاری سۆران بكەینەوە.


كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوە و بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گشت شار و شارۆچكەكان، بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر بە پێویستمان زانی کە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرونا لە شاری سۆران بكەینەوە و ئەو نەخۆشخانەی کە دابین دەکرێت بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەی کۆنی سۆرانە، ئەو نەخۆشخانەیە بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆی سۆرانی تێدا بوو داوامان لێکردن کە چۆلی بکەن و بینای نوێیان دابینکرد، و ئەمرۆ دەستیانکردووە بە گواستنەو، ئێمەش لە ماوەی ئەم دە رۆژەدا دەست دەکەین بە ئاماددەکرنی نەخۆشخانەکە.


قایمقامی قەزای سۆران گووتی: دابینكردنی پێداویستییە پزیشكیەكان بۆ ئەم نەخۆشخانەیە ھەندێک حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابینی دەکات و ھەروەھا بریار وایە ھەندێک لە کەرەستە و پێداویستی پزیشکی رێکخراوی خێرخوازی بارزانی بۆ ئەم نەخۆشخانە دابینی بلات، بۆ ئەوەی چیتر  تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرونا ڕەوانەی هەولێر نەكرێن و لە شاری سۆران چاودێرییان بكرێت.


ھەروەھا كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ئێمە ھەولدەدەین بەشێکی نەخۆشخانە کە بە زووترین کات ئاماددە بکەین و دواتر بەشەکەی تری تەواو بکەین، چونکە نەخۆشخانەکە کۆنە بۆ ئەوەی لەسەر نۆژەنکردنەوەی نەوستین بەزووی بەشێکی ئاماددە دەکەین، دات تەواو رێکخستنی نەخۆشخانەکە لەوانەیە شوێنی ٦٠ بۆ ٧٠ تووشبووانی کۆرانا ھەبێت.


ئەمە لە کاتێکدایە کە ڤایرۆسی كۆرونا بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاو بووەتەوە و ڕۆژانە ژمارەی تووشبوان لە هەڵكشان دایە، بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر ئەم نەخۆشخانەیەی تایبەت بە کۆرۆنا لە قەزای سۆران دەکرێتەوە، ھەروەھا ئەمرۆ لە قەزای سۆران سێ كەسی دیکەی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرونا تۆمارکران.



رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1660جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad