English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لەسەر وەرگرتنی ٥٠ ھەزار بۆ ھاتنە ناوشاری ھەولێر 
2020-07-13 [02:26 AM]

ZNA- ھەولێر


نوسینگەی پارێزگاری ھەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە لەسەر وەرگرتنی بڕی پەنجا ھەزار بۆ ھاتنە ناوشاری ھەولێر . 


ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە .. 

لەلایەن ھەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی ھەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری ھەولێر کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر ھاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای ھەولێر کردنی.

پارێزگاری ھەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: "لەپێناو کارئاسانی ھاتنە ژوورەوەی ھاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بەھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری ھەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش ھەم بۆ کارئاسانی ھاوڵاتییان و ھەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک"، بۆیە ھەرچی دیکەی دەگوترێ بێجگە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنھا بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.
 
نوسینگەی پارێزگاری ھەولێر
٢٠٢٠.٧.١٣

 





ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad