English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازڵ حاجی: لینکی تۆمارکردنمان راگرتووە
2020-07-13 [03:52 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، لینکی سەردانی کردنی ھاولاتیان لە دوو بەش پێکدێت، بەشێکیان سەردانی کردنی بەشی تۆمارە و بەشەکەیتریش پێکھاتووە لە کارگێری، لە ئێستادا بەشی تۆماری کە بۆ مۆلەتی شوفێری بەکاردێت رامان گرتووە.


فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لینکی سەردانی کردنی ھاولاتیان بۆ بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە دوو بەش پێکدێت، بەشێکیان سەردانی کردنی بەشی تۆمارە و بەشەکەیتریش پێکھاتووە لە کارگێری، لە ئێستادا بەشی تۆماری کە بۆ مۆلەتی شوفێری بەکاردێت رامان گرتووە، چونکە نۆرەمان داناوە بۆ ھاولاتیان تاوەکوو مانگی یازدەی ئەمسال.


هەروەها فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ھاولاتیان ئێستا ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن و و سەردانی ئەم بەشە، تەنیا بەشی کارگێری بەردەستە لە ئێستادا، ھەروەھا ئێمە پێشووتر ناوی ھاولاتیانمان تۆمار کردووە و نۆرەیان بۆ داندراوە تاوکوو مانگی یازدەی ٢٠٢٠، ئێمە دەمانەوێت ئەو کەسانەی کە نۆرەیان ھەیە تەواوببن ئێنجا لەدوای ئەوە جارێکیتر لینکی بەشی تۆمارکردن بەردەست بکەینەوە.

 

رێباز یونس

 

لینکی داواکاری کاتی سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر

https://www.hawlertp.com/ahtp/?fbclid=IwAR058qyp6DKaXVYmTHsVlekd9-cdm9moyzxQMYIZPALobvl5pLLfbNjpc2I

 





ئەم هەواڵە 1738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad