ZNA-هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە14ی تەمموزی 2020نرخی نهوتی خاو و برێنت له بازاڕهكانی جیهان بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهیان پێوهكرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 39 دۆلار و 11 سەنت فرۆشرا.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرز و نزمی دەکات، بەڵام لەدوای رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بەرزبونەوەی نرخەکەی تاڕادەیەک نرخەکە بەرزبوەتەوە.
ئەم هەواڵە 12736جار خوێندراوەتەوە |