English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکرێن
2020-07-14 [05:05 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرێوەبەری کارەبای ھەولێر باس لەوە دەکات دوای کردنەوەی وێستگەی ھەلمی خەبات گۆرانکاری بەسەر ژمارەی  پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دادێ و زیاد دەکات .


حوسێن حەمەد بەرێوەبەری کارەبای ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند بە کردنەوەی ھەر سەرچاوەێکی بەرھەمھێنانی کارەبا کاریگەری لەسەر ھەموو کوردستان دەبێت بە کردنەوەی وێستگەی ھەلمی خەبات کاریگەری دەبێت لەسەر کارەبای نیشتیمانی کوردستان .


حوسێن حەمەد گوتیشی ئەو وێستگەیەی ئەمرۆ خرایە کار نزیکەی ٣٠٠ مێگوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت بە کارەبای نیشتیمانی ھەرێمە دەبەسترێتەوە ئەمەش ھەموو کوردستان سود لەو وێسگەیە وەردەگرێ .


بەرێوەبەری کارەبای ھەولێر راشیگەیاند لە ئێستادا ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین بەھۆی کردنەوەی ئەو وێسگەیە پێدانی کارەبا چەند زیاد دەکات بەھۆی ئەوەی لە وەرزی ھاوین داین خواست لەسەر کارەبا زیادی کردووە بۆیە زیادی پێدانی کارەبا وەستاوە لەسەر چۆنیەتی بەکارھێنانی کارەبا لەلایەن ھاولاتیانەوە .


حوسێن حەمەد گوتیشی لە ئێستادا لە شاری ھەولێر رۆژانە ١٤ کاتژمێر کارەبا بە ھاولاتیان دەدرێ تەنھا ئەو شوێنانە نەبێت کە گرفتێکی تەکنیکی ھەیە وە چاوەروانیش دەکەین دوای کردنەوەی وێستگەی ئەمرۆ کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکرێت .





ئەم هەواڵە 1360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad