English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات
2020-07-15 [11:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ژان ئیڤ لودریان سبەی پێنجشەممە دەگاتە بەغدا و دواتر سەردانی هەولێر دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات و پێکەوە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.

دواتریش، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە.

سەرەتای ئەمساڵ، میدیاکانی فەرەنسا ئەوەیان بڵاوکردەوە، لە مانگی حەوت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەچێتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لە پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکەن.

ساڵی رابردووش، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوووەوە.





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad