ZNA- هەولێر هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر تایبه‌ت به ماڵپه‌ری فه‌رمى پارێزگاى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به هام و شۆى نێوان شاره‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و شاره‌كانى دیكه‌ى فیدڕاڵ رایگه‌یاندوە : هه‌ر به پێى به‌یانه‌كانى ده‌رچوو له وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌ى هات و چۆی نێوانى شاره‌كان و بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ى زیاتری ڤایرۆسى كۆڕۆنا ، به پێوه‌ری ئه‌وه‌ى كه ژماره‌ى تووشبوان له شارێكه‌وه جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ شارێكى تر ، بۆیه ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت ، دواین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڕیاری ئه‌وه‌ى ده‌رچوو كه قه‌ده‌غه له نێوانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاره‌كانى دیكه‌ى حكومه‌تى فیدڕاڵ به داخراوى بمێنێته‌وه ، كه‌وایه ئێمه پابه‌ند ده‌بین به بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، بۆیه ده‌سه‌ڵات دراوه به ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه زه‌رورن ( بۆ نه‌خۆشى و ئه‌وانه‌ش كه ئیقامه‌ى هه‌ولێریان هه‌یه و یاخود كارێكى گرنگیان هه‌یه ) به ته‌نسیق له‌نێوانى ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رێگه‌یان پێده‌درێت به‌ڵام به مه‌رجى پشكنین له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆی له ده‌روازه‌كانى( هه‌ولێر كه‌ركوك )و (هه‌ولێر موسڵ) كاتێك دێنه نێو پایته‌خت له داهاتوودا رێك به شێوازێكى تایبه‌ت رێك ده‌خرێته‌وه ، ئه‌م رێگه پێدانه‌ش بۆ مه‌به‌ستى سه‌ردانى و گه‌شت كردن نیه ،
هێمن قادر راشیگه‌یاند : سه‌باره‌ت به هام و شۆی نێوانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌توانن هات و چۆ بكه‌ن كه له رێگه‌ى رێگه پێدانه‌وه دێن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و حاڵه‌ته گرنگانه‌ش كه زه‌رورن .
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى هۆڵه‌كانى وه‌رزش جێگری پارێزگار گووتى : ئه‌وان سه‌ردانى ئێمه‌یان كرد ، له‌گه‌ڵ لێژنه‌كانى ته‌ندروستى و قایمقامیه‌تى هه‌ولێر ، به‌رنامه‌ى ئه‌وه هه‌یه میكانزمێك دابنێین كه به شێوه‌یه‌كى خۆپارێزى و كاریگه‌ری دروست نه‌كردن بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا ، له روى كۆنتاكى كه‌متر له نێوانى یاریزانه‌كان و به‌شدار بووان ، له داهاتوودا ئه‌م میكانزمه داده‌نێین.
ئەم هەواڵە 3949جار خوێندراوەتەوە |