پرسەنامەیەک لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
2020-07-15 [06:30 AM]
ZNA- ھەولێر
بەڕێزان خانەوادەی رۆشنبیر و ھۆزانڤان (سدیق شەرو) بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ھۆزانڤانی ناسراو (سدیق شەرو)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و بنەماڵەکەتان دەکەین.
ھەروەھا سەرەخۆشی لە نووسەران و ھونەرمەندان و ئەدیبان و ھەوادارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بەشەریکی خەمتان دەزانین.
رۆشنبیر و نووسەر (سدیق شەرو) کەسایەتیەکی دڵسۆز و دیاری بواری ھونەری و رۆشنبیریی و راگەیاندنی دەڤەری دھۆکی ئازیز بوو، لە بواری ھونەری و ئەدەبی و راگەیاندندا جێدەستی دیارە و خزمەتێکی زۆری بە ھونەر و کولتوور و فۆلکلۆری کوردیمان کردووە.
ھیواخوازین ھاوخەمیی ھەڤاڵان و دڵسۆزانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و کۆستی دیکە بە دوور بن و جێگای خواڵێخۆشبوویش بەھەشتی بەرین بێت...
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥/٧/٢٠٢٠