ZNA-هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەموزی2020 نرخی نەوتی خاو برێنت لەبازارەکانی جیهان بەم شێوەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 87سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 40 دۆلار و 34 سەنت فرۆشراوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرز و نزمی دەکات، بەڵام لەدوای رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بەرزبونەوەی نرخەکەی تاڕادەیەک نرخەکە بەرزبوەتەوە.
ئەم هەواڵە 13135جار خوێندراوەتەوە |