ZNA- هەولێر دوای ئەنجامە هیوابەخشە سەرەتاییەکەی بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆڤید١٩ی ئۆکسفۆرد، نرخی نەوتیش بەرزبۆوە.
رۆژی سێشەممە ٢١ی تەمووز دوای ئەوەی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆرۆنا لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە بڵاوکرایەوە، نرخی نەوتی برێنت لەچاو رۆژی پێشتر، سێ لەسەد بەرزبۆوە و گەیشتە ٤٤ دۆلار و ٦٢ سەنت.
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و نەبوونی کڕیار، نرخی نەوتی لە ماوەی رابردووددا بە چەشنێک دابەزاند کە هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ١٨ دۆلار. بەڵام دوای رێککەوتنی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەرهەمێنان، نرخی هەر بەرمیلێک بۆ ٤٠ دۆلار بەرز بۆوە.
ئەم هەواڵە 13105جار خوێندراوەتەوە |