English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاکرێ... بە ھۆی ھەبوونی حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو گووند کەرەنتینە کران
2020-08-02 [05:54 AM]

ZNA-هەولێر


دوو گووند لە سنووری قەزای ئاکرێ بە ھۆی ھەبوونی حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا کەرەنتینە کران، ھەروەھا تیمەکانی تەندروستیەکانیش بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشکنین بۆ ھاولاتیانی ھەردوو گووندەکە.


سەگڤان سەبری خێلەقی، بەرێوبەری ناحیەی گردەسێن، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە سنووری قەزای ئاکرێ دوو گووندی سەر بە سنووری ناحیەی گردەسێن ( تلبۆکێ و گۆرانکێ) بە ھۆی ھەبوونی حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمرۆ یەکشەممە ٢ی٨ی٢٠٢٠ کەرەنتینە کراون، تیمە تەندروستیەکانیش دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی پشکنینەکان لە ھەردوو گووندەکە.


بەرێوبەری ناحیەی گردەسێن گووتی: لە ھەردوو گوندەکەدا تاوەکو ئێستا حەڤدە کەس ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە و چاوەرێ دەکرێت کەوا رێژەکە بەرزببێتەوە بەھۆی ھەبوونی پەیوەندی و بەرکەوتنی زۆر لە ناو ھاولاتیانی ھەردوو گوودەکە، تیمەکانی تەندروستیەکانی قەزای ئاکرێش لە وەرگتتنی سامپل لە ھاولاتیانی ھەردوو گووندەکە بەردەوامن.


ھەروەھا سەگڤان سەبری خێلەقی، بەرێوبەری ناحیەی گردەسێن ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سەرچاوەی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ھەردوو گووندەکەی سنوورەکەمان دەگەرێتەوە بۆ کەسوکاری ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە لە ھەولێرەوە بۆ سەردانی کردن ھاتبوونە ھەردوو گوندەکە.

 

 

رێباز یونس

 

 

No description available.





ئەم هەواڵە 3838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad