English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئاوی له‌ده‌به‌نراودا ده‌گیرێت
2020-08-03 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، ئاشكرای كرد، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ ده‌به‌رنراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ ده‌به‌نراو له‌به‌ر تشیكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرتوه‌ كه‌ (65) كێس ئاوی بۆ بازاڕ گواستوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكاره‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.

رونیكرده‌وه‌: پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ‌ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه‌ به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه‌ شیده‌بێته‌وه‌ بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.

راشیگه‌یاند: پێشتر سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت، دوكانداران و فرۆشیاران ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ نابێت شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر بۆ گواستنه‌وه‌ و عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو به‌كاربهێنن، پێویسته‌ بارهه‌ڵگره‌كان داپۆشراوبن ئاوه‌  له‌ده‌به‌رنراوه‌كان دوربن له‌ تیشكی خۆر هه‌روه‌ها شوێنی فێنكیش بۆ عه‌مبار دابین بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند  ده‌كاته‌وه‌، ‌

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا گیراوه‌ و سه‌رجه‌م كێسه‌ ئاوه‌ له‌ده‌به‌ر نراوه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاونه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌كاتی هه‌بون و به‌دیدكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو  له ‌شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، له‌رێی ژماره‌ (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاردار بكه‌نه‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.

 





ئەم هەواڵە 2632جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad