English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو برا به‌ یه‌كه‌وه‌ کوژران
2020-08-04 [08:39 AM]

ZNA-هەولێر


لەقەزای کفری دووبرا به‌یه‌كه‌وه‌ لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان ده‌درێنه‌ به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌و ده‌ست به‌جى هه‌ردوكیان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

لەوبارەيەوە  مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی پۆلیسی گەرمیان به‌ میدیاكانى رایگه‌یاند: شەو دووشه‌مه‌ له‌سه‌ر سێ شەمە 3/8/2020 لەقەزای کفری لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان دوو برا بەناوەکانی (هیوا جەمال فەرەج ) لەدایکبووی 1983 پێشە پێشمەرگە و (سامان جەمال فەرەج ) پیشە پۆلیسی فریاکەوتن به‌ دەستڕێژی گولە كوژران .

عه‌لى جه‌مال گووتى: بكوژى ئه‌و دووبرایه‌ خۆى راده‌ستى ئاسایش كردووه‌ پاشان به‌ نوسراو نێردراوه‌ بۆ پۆلیسى كفرى و ده‌ستكراوه‌ به‌ لێكۆلینه‌وه‌و دۆسیه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان تیمه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ ده‌ستكرا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌رمه‌كانیش به‌ مه‌به‌ستى توێكارى برانه‌ پزیشكى دادوه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار .

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى رووداوه‌كه‌ كه‌س و كاره‌كه‌ى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ چەند ڕۆژێکە یه‌كێك له‌ براكان لەگەڵ ماڵی خەزووری کێشەی هەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ برایەکی خێزانەکەی هاتۆته‌  پێش دەرگای ماڵی زاواکەی و بەفیشەک زاواکەی و برایەکی زاواکەی پێکەوە کوشتووە .

 





ئەم هەواڵە 3964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad