English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای کاتژمێر ١٢ ھاتووچۆی نێوان ھەولێر و پارێزگاکانی تر ڕادەگیرێ
2020-08-04 [05:11 AM]

ZNA- ھەولێر



بەرێوەبەری بازگەکانی شاری ھەولێر باس لەوە دەکات لەدوای کاتژمێر ١٢ ئەمشەو ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان قەدەغە دەکرێت رێگا بە ھیچ کەسێک نادرێت  بێتەناو پارێزگای ھەولێر یانیش بە پێچەوانە لە پارێزگای ھەولێرەوە بچێتە پارێزگاێکی تر .


راید سەلام ئیبراھیم بەرپرسی بازگەکانی شاری ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای کاتژمێر ١٢ ئەمشەو ھاتووچۆ بۆ پارێزگاکانی تری ھەرێم قەدەغەیە بۆیە داوا لەو ھاولاتیانە دەکەین کە سەردانی شاری ھەولێری کردووە پێش کاتژمێر ١٢ ئەمشەو ئەو شارە بەجێبھێلن .


راید سەلام ڕاشیگەیاند بڕیارەکە لەژێر رۆشنای وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ دەرچووە لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات ھێشتان لامان روون نیە کەی ھاتووچۆ دەست پێدەکاتەوە ئەمەش وابەستەیە بە رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی .


بەرپرسی بازگەکانی شاری ھەولێر ئەوەشی خستە ڕوو دوا لە ھەموو ھاولاتیان دەکەین پابەندی رێنماییەکانبن وە پابەندی قەدەغەی ھاتووچۆشبن سەردانی بازگەکان نەکەن چونکە ھاتووچۆ بە ھەموو شێوەێک قەدەغەیە تاوەکوو ھەموو لایەک تەندروستبن و ھاوکاری کارمەندانی بازگەکان بکەن .

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 4258جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad