English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرا
2020-08-05 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، نرخی یه‌ك سه‌عات ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌موز (33) دینار و نیو دەبێت و به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (210) بۆ (220) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان شه‌ش هه‌زار (250) بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار دەبێت.

به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییكانه‌وه،‌ نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ته‌موز، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 4858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad