English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن سەید موارد: لە هەولێر ۲۷ خاوەنکار بەهۆی سەرپێچییەوە سزا دراون
2020-08-05 [02:17 AM]

ZNA- هەولێر


 

 

بەرێوبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ئاشکرای کرد لە چەند ڕۆژی رابردوودا لەناو شاری هەولێر، بەهۆی سەرپێچییەوە دەیان خاوەنکار و دووکانیان سزا داوە.


هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی ڕاگەیاند: لە پارێزگای هەولێر ڕۆژانی پێش جەژن و لە ڕۆژانی جەژندا، خاوەنی ۲۷ شوێنی جۆراوجۆرمان بەهۆی سەرپێچییەوە سزا داوە، ئەو خاوەن شوێنانەی سزا دراون، دووکاندار و مارکێت و بەقاڵ و سەوزەفرۆش و نانەوا و کۆگا بوون، ئەو شوێنانە نرخیان بەرز کردبووەوە، یان کاڵا و خۆراکی ئێکسپایەریان هەبووە، هەندێکیان تابلۆی داشکانیان دانابوو دوای بەدواداچوون دەرکەوت فێڵ و چەواشەکاری بووە، بۆیە ئەو شوێنانە سزا دراون.

 

هێمن سەید موراد گووتی:  تیمەکانمان چاودێریی  بازاڕ و شوێنە جۆراوجۆرەکان دەکەن و ڕێگری لە  گرانفرۆشی و ساغکردنەوەی کاڵای ئێکسپایەر دەگرن، دووکان و مارکێت و نانەوا و گۆشتفرۆش و دووکانی سەوزە و میوە لەلایەن تیمەکانی ئێمەوە چاودێرییان دەکرێ، هەرکەس نرخ بەرز بکاتەوە سزای دەدەین و چاوپۆشی لە کەسیش ناکەین.


هەروەها هێمن سەید موراد بەرێوبەری چاودێری چاودێری بازرگانی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی:  سزاکان پارە بووە، لەبەر ئەو دۆخە نەمانویستووە داخستن بێت، بەڵام  سزای دارایی هەبووە کە لە ٥۰ هەزار دینارەوە تاوەکو چەند ملیۆن دینار بووە.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad