English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوار محەمەد: یاسای نوێ هەڵبژاردنی عێراق زیانی بۆ کوردستان دەبێت
2020-08-06 [04:09 AM]

ZNA- هەولێر


 

 

پاش ئەوەی مستەفا کازمی بۆ بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی کرد بە تەواوکردنی کابینەی وەزارییەکەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی متامانەیان وەرگرت، رۆژی ٦ـی ٦ـی ۲۰۲۱ وەکۆ ڕۆژی هەڵبژادنی پێش وەختەی لە عێراق دەست نیشان کرد.


هەوار محەمەد، ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى (پ.د.ك)، ماسته‌ر له‌ بوارى یاساى هه‌ڵبژاردن بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بابەتی ئەنجامدان یان ئەنجام نەدانی هەڵژاردن هەر بۆ ئەوە ناگەرێتەوە کە کۆمیسیۆن توانای هەیە یان نە بەڵکو دەگەرێتەوە بۆ ئەو باردۆخەی لە عێراق دا هەیە ئەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتوو چەند ڕێکارێکی دەستووری و یاسای گرنگ دیاریکراو هەن کە هەڵبژاردنی پێش وەختە بکرێت، کە سەرەتاتریان ئەوەیە کە پێش وەختە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەلبوەشێندرێتەوە بە رێکاری تایبەتی خۆی، سەبارەت بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بێ گومان لە تونای دانیە هەڵبژاردن بەرێوە ببات چونکە ماوەیەکی زۆر کەمە دەست بە کاربوونە ئەزموونیان نیە، بە پێی ئەو یاساییەی هەموارکروتەوە پرۆسەیەکی زۆر ئالۆزە بۆیە ئەوەی ئەو پرۆسەیە بەرێوەدەبەن دەبێت زۆر شارەزیان هەبێت ئەمەش لە کۆمیسیۆنی ئێستای عێراق بەدی ناکریت.

 

هەروەها هەوار محەمەد گووتی: ئەو یاساییەی گشتی هەڵبژاردن لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەموارکراوتەوە بێ گومان بە شێوەیەک دارێژاوتەوە کە باڵا دەستی هێزە شیعیەکانی بەئاشکرا پێوە دیارە بە تایبەت دژی خواستی گەلی کورد، ئەوەی ئێمە تێبینمان کردوە یاسای ساڵانی پێشوتر بە شێوەیەک دارێژاربوون کە سەرتاسەری عێراق یەک بازنەبوو بەمەش دەنگەکانی کورد لە هەر شێوێنکی عێراق بوویا نەدەفەوتا بۆ کورد کورسی زیاتر دەستەبەردەکرا لە سەروی هەشتا کوردسی بەلام دوای کرا بازنەکە بچوکرایەوە بۆ هەژدە بازنەی پارێزگاکان بەو شێوەیە کورسی کورد کەمی کرد لە شەست کورسی زیاتری بەدەست نەدهێنا، ئێستا وا هاتووە و هەولدراوە بازنەکان بچوکرتربکرێنەوە تاکو لە ئاستی قەزاش بچوتربکرێنەوە بەمەش رێژەی کورد کەمتر دەبێتەوە لە عێراق ئەمە لە لایەک لەلایەکی ترەوە سنووری ماددەی ۱٤۰ کە تاکو ئێستا کێشی چارەسەرنەکراوە لە نێوان هەرێم و عێراق ئەویش کورد گرفتی زۆری بۆ دورست دەبێت لە سنووری ئەو ماددەیە.


هەروەها هەوار محەمەد، ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى (پ.د.ك)، ماسته‌ر له‌ بوارى یاساى هه‌ڵبژاردن ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئێستا لەسەدا نەوەدی ئەو یاساییە تەواو بوویە ئێستا عێراقیەکان سەرقاڵی ئەوەن بازنەکانی هەڵبژاردن دەست نیشان بکەن، ئەگەر بێتوو نوێنەرانی ئێمەی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارێکی بکەن کە بازنەکانی لەو  یاساییە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان تەواوببێت ئەگەر نا مەترسیەکی زۆر هەیە لە سەر دەنگەکانی کورد سنووری ماددەی ۱٤۰ بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای کەرکوک و موسل، دەتوانین ئەو یاساییە نوێ هەڵبژاردی عێراق لە بەرژەوەندی کورد دا نیە تەنیا ئەگەر نوێنەرانی کورد لە دابەش کردنی بازنەکان کرێک بکەن کە لە بەرژەوەندی کوردستاندابێت.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad