English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ حزبی سۆسیالیست
2020-08-08 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌بۆنه‌ی 44ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ ئه‌م حزبه‌ نارد و تێیدا رایگه‌یاند، ئێمە لە كاتێكدا ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین کە وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێ، هیوادارین بە هەموو لایەك تواناکانمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی كێشە و گیروگرفتەكان.

بەڕێز / محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی(44)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەكەین و، هیوادارین بەو گیانی هاوخەباتیی و  پێکەوەییە هەردەم بەردەوام و زیاتر بەرەو پێش بچن لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.

حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، هەمیشە خاوەن هەڵوێست و رۆڵی دڵسۆزانەی خۆی بووە بۆ داكۆكیكردن لەو ئەزموون و دەسكەوتانەی بە خوێنی شەهیدە سەربەرزەكانمان هاتوونەتەدی، دەخوازین بۆ لەمەودواش بەردەوامی بە ھەنگاوەکانتان بدەن بۆ ھەماھەنگی زیاتر و تەبایی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان

ئێمە لە كاتێكدا ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین کە وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێ، هیوادارین بە هەموو لایەك تواناکانمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی كێشە و گیروگرفتەكان و زاڵبوونی گەلەکەمان بەسەر ئەو قەیرانە ئابووری و تەندروستییەی کوردستان و تەواوی جیھانی گرتۆتەوە و، پێکەوە ھەوڵ بۆ خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان بدەین.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن ....

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

٨ـی٨ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad