English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبین ئەحمەد : باخچەی بەردەم مالەکان لانادرێت تەنھا ئەو شوێنانە نەبێت زیادەڕۆیان کردووە
2020-08-09 [04:14 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی شاری ھەولێر باس لەوە دەکات ھیچ باخچەێکی پێش مالان تێکنادرێت تەنھا بەخێوکردنی پەلەوەر و دروستکردنی سییاج رێگا پێدراو نیە و لادەبرێت .


رێبین ئەحمەد بەرێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی شاری ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھیچ باخچەێک و سەوزایێکی پێش مالان لانادرێت دەست خۆشیش لەو ھاولاتیانە دەکەین توانیویانە سەوزاییەک لە پێش مالەکانیان بروێنن و رێژەی سەوزای زیاد بکات .


بەرێوەبەری ئەندازەی پارکەکان گوتیشی ئەو ھەلمەتەی دەستمان پێکردووە تەنھا ئەو زیادە رۆیانە دەگرێتەوە کە لەو شوێنانە پەلەوەڕ بەخێو دەکەن یانیش سیاجیان لێداوە ئەو ھەوالانەشی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکرێت باخچەی بەردەم مالەکان تێک دەدرێ .


رێبین ئەحمەد گوتیشی ھەر باخچەک پێویستە پێوەری ئاوی بۆ دانرابێت ئەگەر ھاتووە ئاوەکە زیادەرۆبوو پێوەری بۆ دانەنرابوو ئەوە ھەلدەستین بە برینی ئاوی ئەو باخچەیە .





ئەم هەواڵە 3940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad