English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سالح هەرکی: پێویستە کوردستان لە عێراق دا تایبەمەندی پێبدرێت
2020-08-10 [07:19 AM]

ZNA- هەولێر


 

 

ئەو سیاسەتەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت خەریکە هەندێک شوڤێنی کاردەکەن تاکو کورد پەڵکێشی ناو یاریەکی نابەرابەر بکەن ئەویش سیاسەتی کەمینە و زۆرینەیە لە عێراق، بۆیە نابێت رێگە بەوە بدرێت دەبێت فیدراڵیەتی عێراق وەکو خۆی جێ بە جێ بکرێت.


سالح هەرکی، بەرپرسی دەزگای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری (پ.د.ك)، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە داوی بەیانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئەنجام دانی هەلبژاردنی پێش وەختە لە عێراق کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش رایگەیاند ئەوانیش ئامادەگیان تێدایە بۆ ئەنجام دانی ئەو پرۆسیە، راستە کۆمسیۆن لەوانیە کە ئەزمون بێت بەلام لەگەل ئەوەشدا کۆمیسیۆن لەسەرتاسەری عێراق کادیری بەتوانای هەیە بۆیە بۆدورست بوونی گرفات ئەمە لەوانیە کەمتر کێشە بۆ کۆمسیۆن دورست ببێت.

 

سالح هەرکی گووتی: پاش ئەوەی کە بڕیار دراوە بازنەکانی هەڵبژاردن لەئاستی پارێزگاکان بجوکرتربکرێنەوە بۆ ئاستی قەزاکان  ئەرکیان قورستر دەکات و ئاماددەکاری زیارتر پێویستە ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە دەبێت کۆمسیۆن باشتر خۆی ئاماددەبکات چونکە بچوکبوونەوەی بازنەکان رکابەریەکان زیاتر دەبێت لە بەر ئەوەیە چاودێریەکی زیاتری پێویستە بۆ ئەو هەلبژاردنە، بەلام بە رای من کێشەی ئێمەی کورد لە رێکای کۆمسیۆن و کورسیەکی کەم یان زیاد نیە بەلکو دەبێت هەرێمی کوردستان تا کاربکرێت بۆئەوەی لە عێراق تایبەتمەندییەک وەربگرێت بۆئەوەی هەر کاتێک ژمارەی کورسیەکانمان کەم بێت یان زۆر بە پێی ئەو تایبەتمەندیە مامەلەلەگەل یەکتر بکەین لە عێراقدا.

 

سالح هەرکی، بەرپرسی دەزگای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری (پ.د.ك)، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: کێشەکانمان لە گەل بەغدا چارەسەر نابن تاکو ئێمە باوەری ئەوە لای عێراقییەکان دورست نبێت  کە هەرێمی کوردستان خاوەنی کیانی خۆیەتی دەبێت تایبەتمەند خکی هەبێت لە هەموو روویەکەوە ئەوکات دەتوانین بلێین بەشێک لە کێشەکانمان جارەسەربوون یانیش لە عێراق ئەنجومەنێک هەبێت هەرکاتێک مافەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق پێشێلبکرێن بێتە دەنگ و ئەو پێشێلکاریانە راگرێت مافی ڤیتۆ بەکاربێنت، لەگەل ئەوەشدا نابێت کورد تەسلیم بە فکرەی کەمینە و زۆرینە ببێت لە عێراق دا.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad