English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیار تەیب: شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
2020-08-10 [04:07 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بۆ گفتووگۆکردن و چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا شاندی بالای حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، ھیوادارین لەم سەردانەی ئەمجارە کەشێکی ئارام دروست بێت بۆ ئەوەی ھەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن. 


دکتۆر، دیار تەیب بەرواری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رۆژی سێشەممە ١١ی٨ی٢٠٢٠ شاندی بالای حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ بەردەوامیدان بە گفتووگۆیەکانی نێوانیان، لەیەک نزیکبوونەوەیەکی باش ھەیە و پێموایە کە ئەمجارە سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن لەگەل بەغدا و کێشەکان چارەسەر بکرێن، ھیوادارین کەوا لەم سەردانەی ئەمجارەی شاندی بالای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کەشێکی ئارام دروست بێت بۆ ئەوەی ھەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن. 


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لەیەک نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنی ھەیە، بەلام حکومەتی بەغدا خۆی دەدزێتەوە لە دانیشتن و رێککەوتن لەگەل ھەرێمی کوردستان، نیەت و سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گەیشتنە بە چارەسەر و رێککەوتن لەسەر بنەما دەستووریەکان لەگەل بەغدا، چەندین جار دانیشتن کرا و بریار درا کە بگەنە رێککەوتن و بریاری فەرمیشیان ئەوە بوو کە لە ماوەی سێ رۆژدا بگەنە رێککەوتن لەگەل ھەرێمی کوردستان بەلام خۆیان دەدزنەوە لە بابەتی دانیشتن لەگەل شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەوانەیە ئەوان ھەندێک پرسیتیان لە بەردەست بێت گرنگتر بێت لە ھەرێمی کوردستان، ھەر چەندە بۆ عێراق ھەرێمی کوردستان بابەتێکی ناوخۆی سەرەکیە، چونکە بۆ ھەر کێشەیەک سەرەتە گفتووگۆی لەگەل بەغدا دەکەین.


ھەروەھا دکتۆر، دیار تەیب بەرواری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە یەک ھەولوێستی لایەنە کوردستانیەکان گرنگە و دەبێت ھەموو لایەنێک بۆ بە دەست ھێنانی مافە دەستووریەکانی کوردستان ھەولبدات، نابێت تەبیا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ئێمە یەک دەنگ بین بەلکو دەبێت لەسەر ئەو تەجاوزانەی کە حکومەتی عێراق دەیکات لەسەر دەستوور بێدەنگ نەبن لەسەر مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان و یەک ھەلوێستبن لەسەر پێشێلکردنی دەستوور، ئێمە با ئەوە لەبیر نەکەین کە بەھێز بوونی دەستوور دەبێتە ھۆی خۆشگوزەرانی ھەموو خەلکی عێراق بەتایبەتیش خەلکی ھەرێمی کوردستان، بنەما سەرەکیەکانی ئێمەش لە سەر ماددەی ١١٠ و ماددەی ١١٢ و ماددەی ١١٤ دەستووریە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5071جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad