English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ئەفسەرەی یەکەم کەس چووە ناو مەخمور باس لە چرکە ساتی رووداوەکان دەکات
2020-08-11 [11:57 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەو ئەفسەرەی یەکەم کەس بوو چووە ناو قەزای مەخمورەوە باس لە چرکە ساتی ئازاد کردنی ئەو شارە دەکات وە دەلێت ئەو ھێزانەی بەژاداری ئازادکردنی مەخموریان کرد پێکھاتبوون فەوجێکی سەرۆک بارزانی و فەوجێکی نێچیرڤان بارزانی و ھێزی پشتوانی یەک و فەرماندەی ھەولێر و فەوجێکی لیوای  ١٠ و ھێزێکی ئاسایش جگە لەمانە ھیچ ھێزێکی تر بەژدار نەبوون لە ئازادکردنی مەخمور .


مقەدەم سامی ھەرکی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە سەر بە سوپای عێراق بووین بەلام دوای ھەرەس ھێنانی ئەو سوپایە ئەرکی فەرمانپێکردنمان لەلایەن سەرکردایەتی کوردەوە دەدرا لە ژێر فەرمان و رێنمایەکانی ئەوان ھێزمان دەجولاند کە پێشتریش بارەگای فەوجەکەمان ھەر لە ناو شاری مەخمور بوو .


مقەدەم سامی ھەرکی لەبارەی چرکە ساتی ئازاد کرنەوەی قەزای مەخمور گوتی یەکەم ئۆتۆمبێلی سەربازی کە بەرەو مەخمور رۆیشت من بووم لە بازارگەوە ھێرشمان دەستپێکرد سەرەتا لە سایلۆ رووبەرووبونەوە دەستی پێکرد لەوێ توانیمان داعش تێک بشکێنن .


ھەرکی لە درێژەی قسەکانی دا گوتی لە بارەگای فەوجەکەشمان رووبەرووبونەوە ھەبوو لەوێش توانیمان داعش تێک بشکێنین دوای ئەوە ھێرشەکانمان بەرەو قایمقامیەت دەستپێکرد لەوێش رووبەرووبونەوە ھەبوو لە کۆتای دا توانیمان قایمقامیەتی ئەو شارەش ئازاد بکەین ئیتر داعش لە ناو قەزای مەخمور وەدەرنرا ھێرش کان بەردەوام بوون بۆ راوە دوونانی داعش لە بازگەی مەخمور کە دەکەوێتە باشوری ئەو شارە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە قەزاکەوە دوورە لەوێش کۆتا رووبەرووبونەوەمان بوو لەگەل داعش مەخمور بە تەواوی ئازاد کرا .


مقەدەم سامی ھەرکی راشیگەیاند ئەو ھێزانەی بەژداربوون لە ئازادکردنی مەخمور ھێزی تایبەتی سەرۆک بارزانی ھێزی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی ئەوکات ھێزی پشتوانی ١ و فەرماندەی ھەولێر و فەوجێکی لیوای دە کە نازم ھەرکی ئامر فەوج بوو جگە لەو ھێزانە ھیچ ھێزێکی تر بەژادری ئازادکردنی مەخمور نەبوون .


ھەرکی گوتیشی کاتێک ئێمە داعشمان بەتەواوی لە قەزاکە وەدەرنا لە کاتی گەرانەوەم بۆ ناو قەزای مەخمور بینم ھەندێ ھێزی تر دوای ئازادکردنی مەخمور داخلی ئەو شارەبوون ئەمەش زیاتر بۆ نمایش و خۆ دەرخستن بوو نەوەک لە ئازادکردنی ئەو شارە ھیچ رۆلێکیان نەبوو .

 

 

گۆران مستەفا





ئەم هەواڵە 4474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad