English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیان سه‌بری: ھەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە خاڵی ھاوبەش
2020-08-11 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و مووچە گەیشتوونەتە خاڵی ھاوبەش.

ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پەر‌له‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ و مووچه‌ و نه‌وت گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵی هاوبه‌ش، وتیشی، رەنگە ئەو رێككەوتنە بۆ چەند مانگێك بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بڕیاره‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی پاره‌ی دیاریكراوی نه‌وت كه‌ 250 هه‌زار به‌رمیله‌ راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی فیدڕاڵی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكات. هه‌ر چه‌نده‌ پێشتر به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ ته‌واوی نه‌داوه‌.

ڤیان سه‌بری باسی له‌وه‌ش كرد، رەنگە ئەو رێككەوتنە بۆ چەند مانگێك بێت، چونكە پێویستە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لەسەر بنەمای دەستوور رێككەوتن لەنێوان ھەردوولادا بكرێت و بچێتە بواری جێبەجێ كردن.

 

K24





ئەم هەواڵە 3700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad