English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یەکێتی له‌ دوكان كۆبوونه‌وه‌
2020-08-11 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە هاوینەهەواری دوکان و لەلایەن شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییەكان، شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه‌ له‌ هۆشیار زێباری و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و علی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێکهاتووە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، رزگار عەلی و شاڵاو عەلی عەسکەری و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خەسرەو گوڵ محەمەد.

عەلی حوسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی شاندی پارتی بە ماڵپەڕی كوردستان24ی راگەیاندوه‌، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ھەردوولامان سەرنج و تێبینییەكان دەخەینەڕوو، وەرەقەی خۆمان بۆ كوبوونەوەی داھاتوو ئامادە دەكەین.

گوتیشی: "گفتوگۆ لەسەر ئەو تێگەیشتنە دەكەین كە لە كۆبوونەوەی رابردووی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتی ھەروەھا كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ھاتووەتە ئاراوە".

عەلی حوسێن، ئاماژەی بەوەشدا: "لە ھەردوولا جدییەت و كۆدەنگی ھەیە بۆ لێكتێگەیشتنی زیاتر، بۆ ئەوەی پارتی و یەكێتی و ھەموو لایەنەكان شان بدەینە بەر ئەم دۆخە سەختە و چارەسەری گرفتەكان بكەین".

باسی له‌وه‌ش كردوه‌: "كۆبوونەوەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بەردەوام دەبن، لە داھاتوودا گفتوگۆ لەسەر كۆی پرسەكانی نێوانمان و ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی دەكەین، ھەردوولامان لەوە دڵنیاین دەبێ پێكەوە بە ھەماھەنگی لایەنەكانی دیكە چارەسەری گرفتەكانمان بكەین".

لای خۆیه‌وه‌ فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: "دوای ماوەیەك سارد و سڕی لە پەیوەندییەكانمان، كۆبوونەوەی ئەم ماوەیەی ھەولێر دەرفەتی ئەوەی رەخساندووە، كە بگەینە لێكتێگەیشتن لەسەر بنەمایەكی نوێ، بۆ ئەوەی پێكەوە ئەم قۆناغە تێپەڕێنین".

گوتیشی: "راستە پارتی و یەكێتی دوو ھێڵی جیاوازیان ھەیە بۆ كاركردن، بەڵام دەكرێت ھەردووكیان بە یەك ئاراستە بڕۆن و ھاوكاری و ھەماھەنگی زیاتریان ھەبێت، چونكە گرژی نێوان لایەنەكان كاریگەری خراپی ھەیە لەسەر سایكۆلۆژی خەڵك، دەبێ تا تێپەڕاندنی ئەم دۆخە بە یەك تیم كاربكەین".

 





ئەم هەواڵە 3961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad