English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند (سابیر كوردستانی)
2020-08-11 [05:09 AM]

ZNA- ھەولێر


   بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند (سابیر كوردستانی)

 بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند ناوداری گەلەكەمان (سابیر كوردستانی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس  و كار و بنەماڵەكەتان و، هەروەها سەرەخۆشی لە هونەرمەندان و هەوادارانی دەنگی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بەشەریكی خەمتان دەزانین.

 هونەرمەند (سابیر كوردستانی) یەكێك بوو لەو هونەرمەندە ناسراوانەی خاوەن دەنگ و سەدایەكی هونەری تایبەتی خۆی بوو، لە حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە گۆرانی گوتن كردووەو خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریە و لە رێی سرود و گۆرانیەكانیەوە خزمەتی زۆری بە هونەر و فۆلكلۆری كوردی كردووە.
 
 هیواخوازین هاوخەمیی دڵسۆزان و هونەرمەندان و دۆست و ئاشنایانی دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
  جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخوای گەورە داواکارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوای گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
١١ـی٨ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad