ZNA - هەولێر
ئاژانسی هەواڵی ئیلنا، لەزمان ژووری بازرگانیی ئیرانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و تورکیە لە نیوەی ئەمسال بە ٧٣لەسە دابەزین، لە ٣ میلیار و ٩٠٠ دۆلارەوە بۆ ١ ملیار و ٦٩ ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، لەم ماوەیەدا هەناردەی ئێران بۆ تورکیا ٨٥ لەسەد و هەناردەی تورکیا بۆ ئێرانیش ٤٥ لەسەد داکەوتووە.
هۆکاری سەرەکیی ئەم داکەوتنەی هەناردەی ئێران وەستانی بە تەواوەتیی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکانی ئەم وڵاتە بۆ ئەم تورکیایە.
بە گوێرەی ئاماری فەرمیی حکومەتی تورکیا، هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بۆ تورکیا بە رێژەی٩٩ لەسەد داکەوتووە.
ئەم هەواڵە 11515جار خوێندراوەتەوە |