ZNA - ههولێر
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، واژووی لەسەر چەند بڕیارێكی تایبەت بە چاکسازی لە سیستمی باج كرد.
بەگوێترەی نووسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی بڕیارەكان بریتین لە، هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار، و لێخۆشبوون لە باجی زەوی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەدانی باجی زەوی پڕۆژەکانیان.
ھەر بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارایی، گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تاکو ٥/٢/٢٠٣٦، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە دانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئەم هەواڵە 10000جار خوێندراوەتەوە |