ZNA-هەولێر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوه لە 15% قەرزه‌كانی خۆش بێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری به گوێره‌ی رێنمایی ژمارە 16، نووسراوێكی ئاراسته‌ی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەته‌كان كردووه، بڕیاریداوه لە 15% ئەو قەرز و سزایانە خۆشدەبێت ئەگەر بە یەکجار بدرێنەوە حکومەت.
بە گوێرەی بڕیارەکە، رێژه‌ی لێخۆشبوونه‌كه پێشینەكانی خانووبەرە، پیشەسازی، کشتوکاڵی و گەشتیاری ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سوودمه‌ندبووان له كاتی دیاریكراو به شێوەی کاش قه‌رزه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه.
هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، شێوەی پێشینەی هاوسەرگیری و پێشینەی قەرزی بچووک خۆشدەبن، ئەگەر سوودمه‌ندبووان بە شێوەی کاش و بە یەک گوژمە بەر لەو ماوەی دیاریکراوە قه‌رزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
دوا رێککەوتیش بۆ دانەوەی قەرز و سزایاكان سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو دەبێت.


ئەم هەواڵە 13417جار خوێندراوەتەوە |