ZNA - هه‌ولێر
سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی 12 مانگی بڵاوكردەوە، كە لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم دابەشكراوە.
ھەرچەندە سێ مانگە حكومەتی عێراق ھیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی ھەرێمی كوردستان نەكردووە، بەڵام كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ماوەی دەستبەكاربوونیەوە 12 مووچەی دابەشكردووە.
پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی میدیایی و لە وەڵامی كوردستان24، رایگەیاندبوو: "تەمەنی ئه‌م كابینه‌یه 13 مانگه. له‌م ماوه‌یه 12 مووچه‌مان دابه‌شكردووه. خه‌ڵكێك بیه‌وێت راستییه‌كان بزانێت ئه‌و شتانه ده‌زانێت". هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و سێ مووچه‌ی له كابینه‌ی پێشوو، به قه‌رز یان به پاشه‌كه‌وت حساب كرابوون و نه‌درابوون، ده‌بێت بمێننه‌وه به پاشه‌كه‌وت. ئه‌م حكومه‌ته به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به‌و مووچانه‌ی مانگانه ده‌یدات. ئه‌م حكومه‌ته ته‌نیا نه‌یتوانیوه دوو مووچه وه‌ك خۆی بدات و خۆی گونجاند له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه بودجه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بوو".

ئەم هەواڵە 10414جار خوێندراوەتەوە |