English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن سەیدا موراد: بەغدا پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی نارد
2020-09-17 [12:29 PM]

ZNA- هەولێر


پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ۲۰۲۰ گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
 
هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی  راگەیاند: موژدە بە جووتیاران دەدەین کە شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵی ۲۰۲۰ گەیشتووە، بڕی پارەکە ٨ ملیار و ٨٥ ملیۆن دینار گەیشتووە و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.
 
هێمن سەید موراد گووتی: بۆ ساڵی ۲۰۲۰ دەبێت حکومەتی عێراق ٥٨ ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و تاوەکو ئێستاش ٤٨ ملیار دینار ماوە و ئەوەی کە ماوە قۆناخ بە قۆناخ دەگاتە هەرێمی کوردستان. 
 
هەروەها هێمن سەید موراد بەرێوبەری سایلوی هەولێر ئەوەشی بۆ،ئاژانسی هەواای زاگرۆس خستروو گووتی: سەبارەت بە میکانیزمی دابەشکردنەکەش دەڵێت، هەر جووتیارێک زووتر گەنمی رادەستکردبێت پارەکە دەدرێت بەو جووتیارە و تاوەکو ئێستا ١٤٠ جووتیار پارەکەیان وەرگرتووە و کۆی جووتیارەکانیش زیاترە لە ٨٠٠ جووتیار. تاوەکو مانگی ١١ پارەی هەموو جووتیاران بەبێ هیچ لێبڕینێک دابەشدەکرێت.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2905جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad