English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت و شیرینی له‌ناوده‌برێت
2020-09-19 [11:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، له‌بازگه‌ی عه‌ربه‌ت، ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت و شیرینیدا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی ده‌كات بۆ پشكنین، سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش داوایه‌ك ئاراسته‌ی ‌دایكان و باوكان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌بازگه‌ی عه‌ربه‌ت – سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت و شیرینی و بنێشت-دا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌كات بۆ پشكنین.

وتیشی: پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ پشكنینی فیزیایی بۆ كرا، ده‌ركه‌وت كه‌ (90) كیس خواردنه‌وه‌ی ئیسته‌ك (10) كارتۆن نه‌سته‌له‌ی نادۆ (15) كارتۆن بنێشتی سكات به‌روار به‌پێی ساڵ و رۆژی ئێرانه‌ و به‌پێی ستانداری عێراقی و جیهانی نییه‌ و له‌‌ وڵاتی ئێرانیشه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌.

رونیكرده‌وه‌: به‌پێی رێنماییه‌كانی بازرگانی عێراق، پێویسته‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت،‌ ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر پێكهاته‌ و به‌رواری دروستكردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچونی به‌پێی ستانداری عێراقی و جیهان له‌ لێبڵێكدا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فره‌ی تێیدایه‌، خرابێته‌ رو‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان له‌ دوكانی گه‌ڕه‌ك و بازاڕه‌كان ده‌یانكڕن، له‌كاتی هه‌بونی گومان له‌سه‌ر خوارده‌مه‌نیه‌ك له‌رێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی شه‌ربه‌ت و شیرنی و بنێشته‌كه‌ ‌له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2965جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad