English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوڵستان نھێلی: ھەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان
2020-09-20 [04:37 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە ھەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ پشتگیریکردن لە قوتابیان و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئێمە ساڵی ڕابردووش لەسەر داوای  قوتابیان ھەوڵی زۆرمان دا بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندن.

 

گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند:  لیژنەکەمان لە پەڕلەمانی کوردستان ھەوڵەکانی خۆیان چڕکردووەتەوە بۆ پشتگیریکردن لە  قوتابیان و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان، ھەروەھا بۆ کرێی خوێندنی پەروەردەش کارمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە بارودۆخی پەتای کۆڕۆنا بەکوێ دەگات و خوێندن بە ئۆنڵاین دەست پێدەکاتەوە یاخود نا، بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەین و لیژنەکەمان داوایان کردووە بارودۆخی  قوتابیان ڕەچاو بکرێت.

 

ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان گووتی: ئێمە ساڵی ڕابردووش لەسەر داوای  قوتابیان ھەوڵی زۆرمان دا بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندن و لە ھەوڵەکانیشمان سەرکەوتووبووین کە %٢٥ ی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان کەمکرایەوە، ھەروەھا ھەول دەدەین کە ئەمساڵیش ھەمان بریاری ساڵی رابردوو پەسەندبکرێتەوە، بەلام تاوکو ئێستا ھیچ بریارێک نەدراوە لەم بارەیەوە.

 

ھەروەھا گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە لیژنەکەمان ھەوڵەکانی چڕ کردووتەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ زۆرترین قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێن، بەتایبەتی کۆرسی خوێندن لە کۆلیژە پزیشکی و زانستییەکان زیاد بکرێن، ئەویش بەھۆی دەرچوونی ژمارەیەکی زۆر قوتابی و بە دەستھێنانی نمرەی بەرز، کە بەشێکی زۆری قوتابیمان ھەیە نمرەی ١٠٠ ی بەدەست ھێناوە.

 

 

رێباز یون





ئەم هەواڵە 2971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad