English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
2020-09-21 [07:01 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەڕێزان/ سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
 بەبۆنەی یۆبێلی زێڕین و (50)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەند و لق و ناوچەکانی یەكێتیەكەتان و سەرجەم زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەین و، ئاواتەخوازین وەك هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسانە رۆڵی بەرچاو و كاریگەری خۆتان ببینن لە پارێزكاریكردن لە رەوشتبەرزی و گیانی نیشتیمانپەروەری و قووڵكردنەوە و پتەوتركردنی رۆحی تەبایی و پێكەوەژیان لەهەرێمی كوردستاندا.

 دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی بەبڕیاری رێبەری نەمر (مستەفا بارزانی) دەسكەوتێكی گرنگی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان بوو، بۆیەش رۆڵی كاریگەری مامۆستایانی ئایینی لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا هەمیشە بەرهەمدار بووە لەپێناو ھاوبەندی كۆمەڵایەتی و بڵاوكردنەوەی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی، لەو رووەوەش جێدەستیان دیارەو مایەی رێز و ستایشن.
 یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، بەردەوام سەنگەرێكی پتەوی رووبەڕووبوونەوەی مەیل و رەوتی دووبەرەكی و توندڕۆیی بووە، ئەمڕۆش واپێویستە دەكات زیاتر  پەرە بەو پەیامەی بدات و  جەخت بكاتەوە سەر بنەما رەسەنەكانی كوولتوری دێرین و رەگداكوتاوی پێكەوەژیان و لێبووردەیی و یەكتر قبووڵكردن لە نێو كۆمەڵگەی كوردەواریدا.

دووبارە پیرۆزبێ یۆبێلی زێڕین و (50)ساڵەی تەمەنی پڕ بەخششی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، هیواخوازین هەر سەركەتووبن.. 

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
21/9/2020





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad