English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یه‌نراوێك له‌ ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌
2020-09-21 [04:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، دانپێدانانی دوو تاوانباری بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا دزیان له‌ چه‌ند ماركێتێك كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی هه‌ولێر، دوای چاودێریكردنی تاوانباران به‌ناوه‌كانی هاوكار ئه‌كره‌م واحد دانیشووی هه‌ولێر و ئاكام شێرزاد ئه‌حمه‌د، دانیشووی قه‌زای سۆران، توانرا هه‌ردووكیان ده‌ستگیر بكرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر:

دوای ڕوودانی چەند کارێکی دزیکردن وبڕین و بردنی قاسەی مارکێت و پێشانگا لە ناوشاری هەولێر ، تیمەکانی چاودێری وبەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوام بوون لە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکان. لەئەنجامدا توانرا تاوانباران بدۆزرێنەوە بەناوەکانی (هاوکارئەکرەم واحد) دانیشتووی شاری هەولێر، (ئاکام شیرزاد ئەحمەد) دانیشتووی قەزای سۆران، لەسەرفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (٤٤٣ی.س.ع) دەستگیربکرێن و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزین نا کە بریتی بوو لە :-

1- لە شەوی9 /1/2019دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی1 لەگەڕەکی 5ی حەسارۆک.

2- لە شەوی 9/1/2019دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی2 لەگەڕەکی 5ی حەسارۆک.

3- لە شەوی 16/1/2019دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لەگەڕەکی 99ی زانکۆ.

کە بە هەرسێ لق بڕی (7.500.000) و (6400 دۆلار)یان دزیبوو.

4- 12/1/2019هەڵسابوون بە دزیکردن لە پێشانگای کەلوپەلی ئەلیکتڕۆنی لەگەڕەکی159ی گوڵان لەناوشاری هەولێرکە (20) موبایلی جۆراوجۆریان دزیبوو.

لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوەدا دەقی دانپێدانانەکانیان بڵاو دەکەینەوە. هەروەها یەکێک لەتاوانباران پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیە.

جارێکی تر هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە کەوا تاوانباران هەرگیز لەدەستی یاسا ڕزگاریان نابێت.

 

ڕاگەیاندنی

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

 

21/9/2020





ئەم هەواڵە 3430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad