ZNA - هەولێر
ماڵپەڕە نافەرمییەکانی گۆڕێنەوەی دراو لە ئێران بڵاویان کردەوە رۆژی چوارشەممە٢٣ی ئەیلوول دۆلارێکی ئەمریکایی بە ٢٨هەزار تومەن فرۆشرا.
ئەم هەڵکشانەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئیران ه ئێستا وەک ژمارەیەکی پێوانەیی سەیری دەکرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵدا لە بازاڕەکانی ئێران هەر دۆلارێکی ئەمریکایی بە ١٦هەزار تومەن مامەڵەی پێ دەکرا، بەڵام ئەم گرانبوونەی هەتا ئێستا بەردەوامە و هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندیی ئێرانیش نەیاتوانیوە بەری پێبگرن.
لەگەڵ گرانبوونی نرخی دۆلار بایەخی پارەی ئێرانی لەبەرانبەر دراوەکانی دیکەش لەدابەزین دایە و نرخی زیڕیش لەم وڵاتە هەر بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
ئەم هەواڵە 9145جار خوێندراوەتەوە |