English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: یادی پڕ شکۆی ریفراندۆم پایه‌دار بێت
2020-09-25 [09:23 AM]

ZNA-هەولێر


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "یادی پڕ شکۆی ریفراندۆم، یادی ده‌ربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم رۆژە پیرۆزە دا بەرز و پایەدار بێت".

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌یامه‌ی له‌ رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "هیوادارم هەموو ئاوات و مافە رەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".

ئه‌مڕۆ كوردستانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهاندا یادی رۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ تێیدا %93ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ راپرسییه‌كی سه‌رتاسه‌ریدا به‌شداریان كرد و ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.





ئەم هەواڵە 2527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad