English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات 
2020-09-26 [06:22 AM]

ZNA  - ھەولێر 




بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای ھەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گوتارێک پێشکەش دەکات.

بە پێی ماددەی ٦٦ بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە ١٤ ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad