English | Kurdî | کوردی  
 
لە داهاتی فرۆشتنی یاریزانان مۆناکۆ ڕیکۆردەکان دەشکێنێت
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2018-08-06 [09:23 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی مۆناکۆی فەرنسی کە پاڵەوانی خولی فەرنسی بۆ وەرزی پێش ڕابردوو، لە فرۆشتنی یاریزانانی لە ماویە ئەم دووساڵەدا ھەموو ڕیکۆردەکانی شکاندن وە پارەیەکی خەیاڵی دەستکەوتوە.

بەپێی میدیاکان یانەی مۆناکۆ لە دوایین ساڵدا بری ٥٥٠ ملیۆن یۆرۆی تەنھا لە فرۆشتنی ئەستێرەکانی یانەکەی دەستکەوتوە، ئەوەش ڕیکۆرد و ژمارەیەکی خەیاڵییە، بەمەش گومان دەکەوێتە سەر داھاتوو و پڕۆژەی یانەکە بە تایبەتی دوای شکست گەوەرەکەی جامی سوپەری فەرنسا کاتێک ٤-٠ بە پاریس سان جیرمان دۆڕا، بە پێی زانیارییەکان مۆناکۆ مباپی و بێرناردۆ سیلڤا و فابیانۆ و لیمار و باکۆیۆکۆ و میندی و چەندین ئەستێرەی دیکەی پێکھاتەی زێڕینی خۆی بە یانە گەورەکانی ئەوروپا فرۆشتوە لە چەند رۆژی ڕابردووش ڕەشید غەزالی بە بری ١٤ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی فرۆشت، بە پێی میدیا جیھانییەکان پڕۆژەی داھاتووی مۆناکۆ لەسەر ئەو شێوەیەی ئێستا تەنھا بە پڕۆژەیەکی بازرگانی دەچێت و ئامانجەکەی پێگەیاندنی یاریزانان فرۆشتنیان دەبێت بەمەش یانەکە لە بردنەوەی نازناوەکان زیاتر دوور دەکەوێتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی مۆناکۆ لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە ھۆی پێکھاتە زێڕینەکەی توانی خولی فەرنسی بباتەوە و لە چامپیۆنزلیگیش تا قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە رۆیشت و لەسەر دەستی یۆڤێنتۆس مالئاوایی کرد.


یاریگا





مشاهدة 17692
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad