English | Kurdî | کوردی  
 
هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌ خزمه‌تگوزاری 20 كۆمپانیای ئینته‌رنێت ده‌هێنێت
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2019-01-13 [03:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان، گرێبه‌ستی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئینته‌رنێتیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌".

ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرێبه‌ستی 20 كۆمپانیای گه‌یاندنی ئینته‌رنێتیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا سه‌رپێچی رێنمایی و مه‌رجه‌كانیان كردووه‌"، و راشیگه‌یاند: "گرێبه‌سته‌كانیان نوێ ناكرێنه‌وه‌".

محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، "زۆربه‌ی كۆمپانیاكان پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه‌ نه‌بوونه‌، كه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ باجی ساڵی رابردوویان نه‌داوه، بۆیه‌ وه‌زاره‌ت ناچار بوو بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان و نوێنه‌كردنه‌وه‌یان بدات‌".

سه‌باره‌ت به‌ پێدانی مۆڵه‌تیش به‌ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن دووپاتیكرده‌وه‌، "بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆده‌كانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ قۆرخ بكرێن، بۆیه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه‌، تا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، مۆڵه‌ت به‌ هیچ كۆمپانیایێكی نوێ نه‌دات".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 60 كۆمپانیای گه‌یاندنی ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.





مشاهدة 18346
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad