English | Kurdî | کوردی  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: 14 بۆ 18 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ سوریا و عێراق هه‌ن
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2019-02-11 [03:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆكی به‌شی نه‌هێشتنی تیرۆر ڤلادیمێر فۆرۆنكۆڤ رایگه‌یاند، یه‌ده‌گی دارایی رێكخراوی داعشی تیرۆرست له‌ نێوان 50 بۆ 300 ملیۆن دۆلاره‌.

فۆرۆنكۆڤ وتی، له‌ ئێستادا رێكخراوی داعش 50 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دۆلاری له‌ ده‌ست ماوه‌. وأشار إلى أنه من بين كل 14 إلى 18 ألف مقاتل من التنظيم في سوريا والعراق، نحو 3 آلاف أجنبي.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ نێوان 14 تا 18 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ سوریا و عێراق هه‌ن له‌م ژماره‌یه‌ سێ هه‌زار بیانی تێدایه‌.

فۆرنكۆڤ ئه‌وه‌ی خسته‌روو، مه‌ترسی چالاكی داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا به‌تایبه‌ت باكور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا و ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیا و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داعش خاك و سه‌رچاوه‌ی دارایی له‌ده‌ست داوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا توانای كه‌متر بووه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌ كرده‌وه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت.





مشاهدة 12652
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad